‌مێسی ژمارەیەكی سەرسوڕهێنەر تۆمار دەكات

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی وئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ژمارەیەك لە خولی ئیسپانی تۆمار دەكات كە ماوەیەكی زۆرە هیچ یاریزانێك بەو ژمارەیە نەگەیشتووە . 

ئێوارەی یەكشەممە مێسی لە دوا یاری یانەكەیدا لەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیسپانیا توانی دوو گۆڵ لە تۆڕی گۆڵی ئیبار تۆمار بكات وكۆی گۆڵەكانی لەم وەرزەی لالیگا گەیاندە 36 گۆڵ . 

پێگەی ئۆبتا بۆ ئامارو ژمارە پێوانییەكان ئاشكرای كردووە كەلە پاش 32 ساڵ مێسی بووە یەكەم یاریزان كە جیاوازی گۆڵەكانی لەگەڵ یاریزانی دووەم 15 گۆڵ بێت ، بەوەی كە مێسی 36 گۆڵی هەیە و لەدوای مێسیش هەر یەكەلە سوارێز وكەریم بنزیمە دێن بە 21 گۆڵ .
 
پێگەی ئۆبتا جەختدەكاتەوە كۆ تا جار جیاوازی گۆڵەكانی گۆڵكاری یەكەم لەگەڵ دووەمی لالیگا 14 گۆڵ بووە وساڵی 1987 بووە كاتێك هۆگۆ سانچێزی ئەستێرەی ریاڵ مەدرید 34 گۆڵی هەبووە وگاری لینكەری یاریزانی بەرشەلۆنە لەو ساڵە دا خاوەنی 20 گۆڵ بووە .


PM:10:35:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 6080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌