‌زیدان و گواردیۆلا دەچنە كێبڕكێیەكی سەختەوە

وێستگە سپۆرت-

هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و مانچستەرسیتی دەچنە كێبڕكێیەكی گەورە بۆ گواستنەوەی میرالیم پیانیچی بۆسنی وئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی .

لەو بارەیەوە رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوە كردووە كە هەریەكە لە زەینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید وپیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئارەزوویەكی زۆریان هەیە بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی میرالیم پیانیچی بۆسنی وئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی .

ئەو سەرچاوەیە جەختدەكاتەوە كە زیدان دەیەوێت بە هێنانی پیانیچ هێڵی ناوەندی یانەكەی ببوژێنێتەوەو هاوكات پیپ گواردیۆلاش دەیەوێت بیكاتە جێگرەوەی فێرناندینهۆ ی بەڕازیلی .

لەكۆتایشدا سەرچاوەكە باسی ئەوە كردووە كە یۆڤانتۆس ئامادە نییە بە كەمتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت 


PM:09:49:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌