‌ڤیدیۆ.. میلان هەنگاوێكی باشی نا بۆ گەیشتن بە یانە پاڵەوانەكان

وێستگە سپۆرت-

یانەی میلان بردنەوەیەكی گرنگی تۆماركرد و هەنگاوێكی گرنگی نا بۆ گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەكانی وەرزی داهاتوو .

لە یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای سانسیرۆی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی فرۆسینۆنی كرد . تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبەخاوێنی كۆتایهات . لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 57 كریستۆف بیاتیك گۆڵی یەكەمی بۆ میلان تۆماركرد ولەخولەكی 66 یشدا سۆسۆ گۆڵی دووەمی بۆ میلان زیاد كرد و یارییەكەش هەر بەو دوو گۆڵە كۆتاییهات .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی میلان بووە 65 خاڵ  ولە پێنجەمدایە و یانەی فرۆسینۆنیش پلەیەك پێش كۆتایییەو بە فەرمی دابەزیوە بۆ ریزی یانە پلە دووەكان .





PM:09:13:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 4596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌