زیدان هۆكاری یاری پێنه‌كردنی گاریس بێڵ ئاشكرا ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وراهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ره‌تیده‌كاته‌وه قسه له‌سه‌ر داهاتووی گاریس بێڵ بكات .
له پاش كۆتا یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ریاڵ بیتس له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانی كه به‌دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام شكستیان هێنا زیدان دڵته‌نگی به ئه‌نجامه كه ده‌ربڕی و ئاشكرای كرد كه وه‌رزی داهاتوو زۆر به به‌هێزی ده‌گه‌ڕێینه‌وه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ده‌كه‌ین.
له‌سه‌ر یاریپێنه‌كردنی بێڵیش له یارییه‌كه زیدان ره‌تیكرده‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌كی كه‌سی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه هه‌بێت ووتی ته‌نها بڕیارێكی هونه‌ری بووه .
زیدان وتیشی راسته هه‌لی ئه‌وه‌م نه‌دا به بێڵ كه ماڵئاوایی له هانده‌ران بكات ، به‌ڵام كێ ده‌ڵێت ئه‌مه كۆتا یاری بێڵ بووه ، كه‌س نازانێت له داهاتوو چی ڕوو ده‌دات وله چه‌ند رۆژی داهاتوو داهاتووی بێڵ وناڤاسیش یه‌كلایی ده‌بێته‌وه .
له كۆتایشدا زیدان وتی ئه‌وه‌ی بێڵ بۆ ریاڵ مه‌درید كردویه‌تی كه‌س ناتوانێ له‌به‌رچاوی نه‌گرێت ، به‌ڵام من راهێنه‌ر وبۆچونی خۆم هه‌یه‌و كه‌س ناتوانێت بیگۆڕێت .
PM:06:09:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5808
جار خوێنراوه‌ته‌وه