‌ئەلیگری دەبێتە پاڵێوراو بۆ راهێنەرایەتی یانەیەكی زۆر چاوەڕواننەكراو

وێستگە سپۆرت-

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ناوی ماسیملیانۆ ئەلیگری ئیتاڵی وراهێنەری یانەی یۆڤانتۆس دەبەستنەوە بە یانەی رۆماوە .

رۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوە كردووە كە كارگێڕی  یانەی رۆما دەستیان كردووە بە هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ئەلیگری وپێدانی ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەیان بەو راهێنەرە.

ئەو سەرچاوەیە باسی ئەوەشی كردووە كە بەرپرسانی رۆما لە كۆتایی ئەم وەرزە بەجدی هەوڵی گواستنەوەی ئەو راهێنەرە دەدەن 

جێگەی ئاماژەیە لە كۆتایی ئەم وەرزە ئەلیگری پاش پێنج وەرز یانەی یۆڤانتۆس جێدەهێڵێت 


PM:03:12:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 5108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌