‌ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید بە ئەنجامێكی گەورە دۆڕا

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید كۆتا یاری ئەم وەرزەی لەنێو یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بە یانەی ریاڵ بیتس دۆڕاند . 

لە هەفتەی 38 وكۆتایی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری یانەی ریاڵ بیتسی كرد و یارییەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لەسودی بیتسی میوان كۆتاییهات . تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبەخاوێنی كۆتایهات . 

 لەتایمی دووەمداو لەخولەكی61 لۆرینزۆ مۆرۆن گۆڵی یەكەمی بۆ بیتس تۆماركرد ولەخولەكی 75یشدا خیسی رۆدریگێز گۆڵی دووەمی بۆ یانەی میوان زیادكرد و یارییەكەش هەر بەو شێوەیە كۆتاییهات . 
بەو ئەنجامە خاڵەكانی ریاڵ مەدرید لە 68 خالچدا وەستا ولە پلەی سێیەمدایە و یانەی ریاڵ بیتسیش 50 خاڵ وچووە پلەی نۆیەم . 


PM:02:59:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌