ریاڵ مه‌درید جێگره‌وه‌ی پۆگبا ده‌ستنیشان ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنی گرێبه‌ستی پۆڵ پۆگبای فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه مان یونایتد ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی ئه‌یاكس واژووبكات .
پێگه‌ی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه زیدان هیوای به‌وه‌هه‌یه گرێبه‌ستی پۆگبا سه‌ر بگرێت وبیگوازێته‌وه یانه‌كه‌ی .
ئه‌و پێگه‌یه ئاشكراشی كردووه كه له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنی گرێبه‌ستی پۆگبا زیدان وكارگێڕی ریاڵ مه‌درید هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ڤان دی بیكی هۆڵندی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام ده‌دات كه له‌م وه‌رزه ئاستێكی بێ وێنه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا نمایش كردووه .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی رابردوودا یانه‌ی ئه‌یاكس ره‌تیانكردۆته‌وه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و یاریزانه بن
AM:11:29:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 7572
جار خوێنراوه‌ته‌وه