‌بارتۆمیۆ به‌ یه‌كجاری‌ داهاتووی‌ ڤالڤێردی‌ یه‌كلایی كرده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ یه‌كجاری‌ داهاتووی‌ ڤالڤێردی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌ی‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ .

له‌ نوێترین لێدوانی دا بۆ رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ بارتۆمیۆ ئاشكرای‌ كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا قسه‌وباسێكی‌ زۆر له‌ باره‌ی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌مانه‌وه‌ كراوه‌ ، بێگومان ئێمه‌ هه‌موومان متمانه‌ی‌ ته‌واومان به‌ ڤالڤێردی‌ هه‌یه‌و راهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌مانه‌ به‌دلنیایی بۆ وه‌رزی‌ دهاتوو.

بارتیمۆ وتیشی‌ ئێمه‌ خۆشحاڵین به‌ مانه‌وه‌ی‌ ڤالڤێردی‌ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ماندا و پرۆژه‌ی‌ یانه‌كه‌مان له‌سه‌ر خۆیه‌ وكار له‌سه‌ر داهاتوو ده‌كه‌ین . 

ئه‌م لێدوانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا زۆرێك له‌ سه‌رچاوه‌كان باسی‌ رۆشتنی‌ ئه‌و راهێنه‌رایان ده‌كرد له‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ .


PM:05:52:16/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری