‌نوێترین ده‌ركه‌وتنی‌ پۆگبا زیدان توشی‌ شۆك ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

نوێترین ده‌ركه‌وتنی‌ پۆڵ پۆگبای‌ فه‌ڕه‌نسی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتد زیدانی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید بێ هیوا ده‌كات .

یانه‌ی‌ مانچسته‌رسیتی‌ به‌ سپۆنسه‌ری‌ كۆمپانیای‌ ئه‌دیداس نوێترین درێسی‌ خۆی‌ بۆ وه‌رزی‌ داهاتوو بڵاو كرده‌وه‌و یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ش كه‌ ریكلام بۆ درێسه‌ نوێیه‌كه‌دا ده‌كات پۆڵ پۆگبای‌ فه‌ڕه‌نسی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌كه‌یه‌ . 

پێگه‌ی‌ بێرنابیۆئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتنی‌ پۆگبا به‌ درێسی‌ نوێی یانه‌كه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌كی‌ روونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مان یونایتد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ ئه‌و یاریزانه‌ بێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید . 


PM:12:53:16/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 4952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری