به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید رۆشتنی ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی له تیپه‌كه‌یدا ئاشكرا ده‌كات .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاشكرای كردووه كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا گریزمان یانه‌كه جێده‌هێڵێت .
لای خۆشییه‌وه گریزمان له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی یانه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تێدا ماڵئاوای ده‌كات.
له ڤیدیۆكه‌دا گریزمان ده‌ڵێت: ئه‌مه‌وێت پێتان رابگه‌یه‌نیم كه من كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید جێده‌هێڵم ، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێشتی تر و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونێكی نوێ .
گریزمان ده‌شڵێت: بێگومان پێنج ساڵی له‌بیرنه‌كراوم برده سه‌ر وهه‌میشه له دڵمدان .
به‌ڵام گریزمان له ڤیدیۆكه‌دا هیچ باسێكی یانه‌ی داهاتووی نه‌كردووه .