‌مان یونایتد ریاڵ مه‌درید شۆك ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد یه‌كه‌م گرێبه‌ستی‌ یانه‌ی‌ ریاڵمه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ پۆگبای‌ فه‌ڕه‌نسی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ .

له‌و باره‌یه‌وه‌ پێگه‌ی‌ تریباڵ فوتبۆڵ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌  یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی‌ به‌رامبه‌ر 125 ملیۆن یۆرۆ پێشگه‌شی‌ كارگێڕی‌ یانه‌ی‌ مان یونایتد كردووه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ پۆگبا ، به‌ڵام راسته‌وخۆ یانه‌ ئینگیزییه‌كه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی‌ ره‌تكردۆته‌وه‌و ئاماده‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر 200 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری‌ پۆگبا بێت . 

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زۆرێك له‌ سه‌رچاوه‌كان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ ریاڵ مه‌درید له‌م هاوینه‌ به‌ ئه‌گه‌رێكی‌ زۆر پۆگبا ده‌گوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی‌ . 


PM:08:50:14/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری