‌گریزمان بڕیاری‌ كۆتایی دا

وێستگە سپۆرت-

به‌رنامه‌ی‌ به‌ناوبانگی‌ چرینیگیتۆی‌ ئیسپانی‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌نتوان گریزمانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌فه‌رمی‌ داوای‌ رۆشتنی‌ له‌ یانه‌كه‌ی‌ كردووه‌ .

ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌  كه‌ گریزمان ئه‌م وه‌رزه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌ له‌ یانه‌كه‌یدا چونكه‌ یاری‌ كۆتایی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان له‌ یاریگای‌ خۆیاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌وهیوای‌ بگه‌نه‌ یاری‌ كۆتایی ، به‌ڵام پاش ماڵئاواییكردنیان له‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان و شكستیان به‌رامبه‌ر یۆڤانتۆس گریزمان بڕیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ داوه‌ یانه‌كه‌ی‌ جێبهێڵێت .

به‌رنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وشكردووه‌ كه‌ كارگێڕی‌ ئه‌تله‌تیكۆ ناتوانن له‌ 20 ملیۆن یۆرۆی‌ ساڵانه‌ زیاتر بده‌ن به‌ گریزمان و ئه‌مه‌ش هۆكارێكی‌ تره‌ بۆ جێهێشتنی‌ یانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن گریزمانه‌وه‌ .

له‌ دوا كۆبونه‌وه‌شدا گریزمان ئاره‌زووی‌ رۆشتنی‌ به‌ به‌رپرسانی‌ تیپه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت وه‌رزی‌ داهاتوو درێسی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بپۆشێت . 


PM:05:07:14/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 5836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری