زیدان دوو یاریزانی گرنگی دوورخستۆته‌وه
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وراهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ ڕووبه‌ڕبونه‌وه‌ی یانه‌ی خیتافی راگه‌یاندو و هه‌ریه‌كه له رامۆس وڤینیسۆس جۆنیۆری دوورخستۆته‌وه .
بڕیاره ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:30ی خوله‌ك به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ببێته میوانی یانه‌ی خیتافی له هه‌فته‌ی 34ی خولی ئیسپانیدا.
زیدان بۆئه‌م یارییه به‌هۆی پێكانه‌وه هه‌ریه‌كه له سێرجیۆ رامۆسی كاپتن و به‌رگریكاری تیپه‌كه وڤینیسیۆس جۆنیۆری ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌و ئه‌دیرۆ زۆلای دوورخستۆته‌وه .
هاوكات زیدان به بڕیاری هونه‌ریش بانگهێشتی هه‌ریه‌كه له لوكا زیدان وماریانۆ دیاز وسیبایۆس وماركۆس یۆرێنتی نه‌كردووه .
PM:02:55:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1848
جار خوێنراوه‌ته‌وه