مێسی ده‌بێته خاوه‌ن ژماره‌یه‌كی گرنگی پێوانه‌یی
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌بێته خاوه‌ن ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مێسی له پاش بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا ده‌بێته خاوه‌ن ژماره‌یه‌كی پێوانییه‌ی و ده‌بێته خاوه‌نی 10 نازناوی لالیگا له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌دا وپێش ئه‌ندریاس ئینێستای ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌و ئێستای ڤیسل كوبی یابانی ده‌كه‌وێت كه ئه‌و خاوه‌نی نۆ نازناوی لالیگایه.
هاوكات مێسی ژماره‌كه‌ی خۆسێ مانیۆل سانچێزی ئه‌ستێره‌ی پێشووی ریاڵ مه‌درید یه‌كسان ده‌كاته‌وه كه خاوه‌نی 10 نازناوی لالیگایه .
AM:10:44:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1508
جار خوێنراوه‌ته‌وه