هه‌ڵوێستی فه‌رمی به‌رشه‌لۆنه بۆ گواستنه‌وه‌ی گریزمان
وێستگە سپۆرت-
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كۆتا هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ گریزمانی فه‌ره‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید نیشانده‌ده‌ن .
جۆردێ میستری جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له لێدوانێكیدا بۆ ڕادیۆی سێر كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تاكو ئێستا هیچ شتێكی فه‌رمی له‌نێوان ئێمه ویانه‌ی ئه‌تلتیكۆ مه‌درید روینه‌داوه بۆ گواستنه‌وه‌ی گریزمانی ئه‌ستیره‌ی ئه‌و یانه‌یه .
میستری باس له‌وه‌شه‌ده‌كات كه هیچ گومانێكمان له ئاستی گریزمان نییه‌و ئه‌و یه‌كێكه له یاریزانه زۆرباشه‌كان. به‌ڵام پێم وانییه ئێستا كاتێكی باش بێت بۆ قسه‌كردن له‌وبابه‌ته ، ئێمه ئێستا ته‌نها بیرمان لای كۆتاییهێنانه به‌م وه‌رزه به باشترین شێوه .
AM:10:19:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2776
جار خوێنراوه‌ته‌وه