‌به‌رپرسانی‌ ریاڵ مه‌درید توڕه‌ن له‌ زیدان

وێستگە سپۆرت-

به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر داهاتووی‌ گاریس بێڵی‌ وێڵزی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌كه‌یان له‌ زیدانی‌ راهێنه‌ر توڕه‌ن .

له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ ئێكسپرێسی‌ به‌ریتانی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید نایانه‌وێت هه‌روا به‌ ئاسانی‌ ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ گاریس بێڵی‌ وێڵزی بن .به‌ڵام زیدان  بۆ وه‌رزی‌ داهاتووی‌ یانه‌كه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ دوورخستۆته‌وه‌و له‌ پلانه‌كانی‌ دا نیه‌ ده‌یه‌وێت له‌ نزیكترین كاتدا ده‌ستبه‌رداری‌ بێت ئه‌مه‌ش به‌ ته‌واوی‌ كارگێڕی‌ یانه‌كه‌ی‌ نیگه‌ران كردووه‌ . 

له‌ ئێستاشدا یانه‌ی‌ مان یونایتد ئاماده‌یه‌ به‌ 70بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه‌ بگوازێته‌وه‌ یانه‌كه‌ی‌ . 


PM:08:35:24/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 4164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری