به په‌له .. باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلیزی ئاشكرا بوو
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی جه‌ختده‌كاته‌وه كه ڤان دایكی هۆڵندی و به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگی به‌ده‌ستهێناوه .
ئه‌ورۆژنامه ئینگلیزییه ئاماژ به‌وه ده‌كات كه له نێوان ئه‌و شه‌ش یاریزانه‌ی كه پاڵێوراوبون بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ ڤان دایك به‌رگریكاری لیڤه‌رپوڵ بۆته باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه .
ڤان دایك له 44 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌ی به‌شداری بكات و له 19 یاریشدا گۆڵه‌كه‌ی به خاوێنی هێشتۆته‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه سبه‌ی یه‌كێتی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را به فه‌رمی له له‌نده‌ن و له ئاهه‌نگێكی فه‌رمیدا باشترین یاریزان دیاری ده‌كات .
PM:08:09:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1864
جار خوێنراوه‌ته‌وه