ئیسكۆ به بڕیارێك هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید شۆك ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
ئیسكۆ ئالاركۆنی ئیسپانی و ئهستیًَرهی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له ئه‌گه‌ری جێهیشتنی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رووده‌كاته یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه .
پێگه‌ی ئۆك داریۆی ئیسپانی جه‌ختده‌كاته‌وه كه تاكه یانه ئیسكۆ بیه‌وێت رووی تێبكات له دوای جێهێشتنی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید چوونه بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی .
له‌ماوه‌ی رابردوودا یانه‌كانی یۆڤانتۆس ومان سیتی هه‌وڵی زۆریانداوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه به‌ڵام خودی یاریزانه‌كه ویانه‌كه ره‌تیانكردۆته‌وه .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا زیدان ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئیسكۆ بێت تا ئه‌وه‌ی به پاره‌ی فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه گرێبه‌ستی ترئهنجام بدات .
PM:01:36:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 6444
جار خوێنراوهتهوه