‌ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ دووچاری شكستێكی قورس هات

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئەرسیناڵ سێ خاڵی گرنگی لە دەستدا و بە شكستی بەرانبەر یانەی كریستاڵ پاڵاس مەترسی لە دەستدانی پلەی جوارەمی خولەكەی كەوتەسەر.

لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی نایابی ئینگلیزی. یانەی ئەرسیناڵ لەسەر یاریگای ئیماڕاتی تایبەت بەخۆی میوانداری كریستاڵ پاڵاسی كرد، لە خولەكی 17دا كریستیان بێنتیكی بەلجیكی توانی گۆڵی یەكەم وپێشكەوتنی كریستاڵ پاڵاس تۆمار بكات و ئەو گێمە بەو تاكە گۆڵە كۆتایی هات.

هەرچەند لەسەرەتایی گێمی دووەم و لە خولەكی 47دا ئۆزێلی ئەڵمانی گۆڵی یەكسانی بۆ ئەرسیناڵ تۆماركردووە، بەڵام لە خولەكی 61دا جارێكی دیكە یانەی میوان لە ڕێگەی وێڵفریدی زاهاوە گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی یانەی میوانی تۆماركرد، هەشت خولەك دواتریش جەیمس ماكارتی گۆڵی سێیەمی بۆ كریستاڵ پاڵاس زیادكرد، لە خولەكی 77شدا ئۆبامیانگ جیاوازییەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە و گۆڵی دووەمی بۆ تۆپچیەكانی لەندەن نووسییەوە، بەڵام كوڕانی ئۆنای ئیمری لە یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە سەركەوتوو نەبوون و شكستێكی قورسیان تووش هات.

بەم شكستەش یانەی ئەرسیناڵ 66 خاڵی لە 34 یاریدا كۆكردۆتەوە و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی چوارەمی خولەكەی لە پێش چێڵسییەوە گرتووە و تەنیا دوو خاڵیش لە پێش مانچستەر یونایتدی شەشەمەوەیە.


PM:10:12:21/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌