ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی
وێستگە سپۆرت-
یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی بە بردنەوەی لە یانەی كاردیف سیتی توانی پێشەنگی خولی نایابی ئینگلیزی بەشێوەیەكی كاتی لە یانەی مانچستەر سیتی بگرێتەوە.
لە هەفتەی 35ی خولەكە و لەدەرەوەی یاریگای خۆی لیڤەرپووڵ بووە میوانی كاردیف سیتی و سەرەڕای ڕەخسانی چەند دەرفەتێك بۆ سەلاح و فێرمینۆ، بەڵام گێمی یەكەم بەبێ گۆڵ بە یەكسانی كۆتایی هات.
گێمی دووەم بۆ كوڕانی كلوپ جیاوازتر بوو، لە خولەكی 57دا جێرجینۆ ڤیناڵدۆمی هۆڵندی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی بۆ لیڤەرپووڵ تۆماركرد، دواتر و لە خولەكی 81دا جەیمس میلنەر بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم و بردنەوەی دڵنیایی بۆ ڕیدز نووسییەوە.
بەم بردنەوەیەش یانەی لیڤەرپووڵ كۆی خاڵەكانی لە 35 یاریدا بۆ 88 خاڵ بەرزكردەوە و بە جیاوازی دوو خاڵ پێشەنگی خولەكەی لە مانچستەر سیتی وەرگرتەوە، بەڵام یانەكەی پێپ گورادیۆلا یارییەكە كەمتری ئەنجام داوە.
PM:09:56:21/04/2019
ئهم بابهته 1272
جار خوێنراوهتهوه