به‌رشه‌لۆنه له یه‌ك دۆخدا رۆژی چوارشه‌ممه نازناوی لالیگا به ده‌ستده‌هێنێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له یه‌ك دۆخدا رۆژی چوارشه‌ممه ده‌بێت پاڵه‌وانی لالیگا ئه‌گه‌ر خۆی سه‌ركه‌وتن تۆماربكات ویانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش بدۆڕێت .
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 34ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا ئه‌نجام بدرێت و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌بێته میوانی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ، ئه‌گه‌ر یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بتوانێت له‌و یارییه‌دا سه‌ركه‌وتن تۆماربكات وـ له رۆژی چوارشه‌ممه‌ش یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به یانه‌ی ڤالێنسیا بدۆڕێت ، ئه‌وا راسته‌وخۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ده‌بێته پاڵه‌وانی لالیگا .
له ئێستادا جیاوازی خاڵه‌كانی نێوان ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه نۆخاڵه .
PM:12:13:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4608
جار خوێنراوه‌ته‌وه