‌ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە هەنگاوێكی تری نا بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی بەدوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی ریاڵ سۆسیدادی بردەوە .

لە یارییەكانی هەفتەی 33ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە میوانداری یانەی ریاڵ سۆسیدادی كرد . یارییەكە بە دو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لەسودی بەرشەلۆنە كۆتایهات . گۆڵەكانی بەرشەلۆنە لینگلێت وئەلبا تۆماریانكرد وتاكە گۆڵەكەی سۆسیدادیش خیمینێز لۆپێز تۆماری كرد . 
بەوبردنەوەیە خاڵەكانی بەرشەلۆنە بووە 77 خاڵ و بە جیاوازی نۆ خاڵ لە پێش ئەتلەتیكۆی دووەمەوەیە. 


AM:12:05:21/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌