‌ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ بە ئەنجامێكی گەورە لە پۆرتۆی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی لیڤەرپوڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە پۆرتۆی  بردەوە .

لە یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی لیڤەرپوڵ بووە میوانی پۆرتۆ و یارییەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لەسودی لیڤەرپوڵ كۆتایهات . 

گۆڵەكانی لیڤەرپوڵ  سادیۆ مانی ومحەمەد سەڵاح و فێرمینهۆ وڤان دایك تۆماریان كرد و تاكە گۆڵەكەی پۆرتۆش ئیدیر میلتۆ تۆماری كرد . 
بەو ئەنجامە لیڤەرپوڵ گەیشتە قۆناغی نیوەی كۆتایی بۆ رووبەڕبونەوەی بەرشەلۆنە.


AM:12:15:18/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 2072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری