ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه به ئه‌نجامێكی گه‌وره له مان یونایتدی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد وبه سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام له یانه‌ی مان یونایتدی برده‌وه .
هه‌ر له یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا. به‌رشه‌لۆنه له یاریگای خۆی میوانداری مان یونایتدی كرد . یارییه‌كه به سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌سودی به‌رشه‌لۆنه كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه دووانیان مێسی وئه‌وه‌ی تریش كۆتینهۆ تۆماری كرد .
به‌و شێوه‌یه به‌رشه‌لۆنه گه‌یشته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی و مان یونایتدیش ماڵئاوای كرد .
PM:11:57:16/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1928
جار خوێنراوه‌ته‌وه