‌ئه‌م هه‌واڵه‌ بۆ هانده‌رانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ناخۆشه‌

وێستگە سپۆرت-

دوو یاریزانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌گه‌ری‌ ڕاگیرانیان له‌سه‌ره‌ بۆ قۆناغی‌ نیوه‌ی‌ كۆتایی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر له‌ یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر مان یونایتد رووبه‌رووی‌ كارتی‌ زه‌رد ببه‌نه‌وه‌. 

رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نیلسۆن سمیدۆ و سێرجیۆ بۆسكێتس  ئه‌گه‌ر له‌ یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان به‌رامبه‌ر مان یونایتد كارتی‌ زه‌رد وه‌ربگرن ، ئه‌وا بۆ قۆناغی‌ نیوه‌ی‌ كۆتایی ناتوانن یاری‌ بكه‌ن . 

 به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ چوار یاریزانی‌ مان یونایتدیش ئه‌گه‌ر راگیرانیان هه‌یه‌ بۆ قۆناغی‌ نیوه‌ی‌ كۆتایی  ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌  ئاشلی‌ یۆنگ و نیمانیا ماتیچ وئه‌نتۆنیۆ ڤالێنسیا وئه‌ندێر هێرێرا. 


PM:02:08:15/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 5624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری