‌مباپێ به‌ مێسی‌ ناگاته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

كیلیان مباپێی فه‌ره‌نسی‌ وئه‌ستێره‌ی‌  یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان شكست ده‌هێنێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ جیاوازی‌ گۆڵه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ . 

شه‌وی‌ رابردوو پاریس سانجێرمان به‌ پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك دۆرا به‌ یانه‌ی‌ لیل و مباپێ شكستی‌ هێنا له‌ تۆماركردنی‌ گۆڵ . 
له‌ ئێستادا مێسی‌ گۆڵكاری‌ خوله‌ ئه‌وروپییه‌كانه‌ به‌ تۆماركردنی‌ 33 گۆڵ و شه‌ش گۆڵ له‌ پێش كیلیان مباپێی‌ فه‌ره‌نسیه‌وه‌ و نزیكه‌ له‌ بردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵاتی‌ پێی ئاڵتونی‌.

بۆیه‌ به‌بۆچونی‌ زۆرێك له‌ چاودێران مباپێ ناتوانێت جیاوازییه‌كه‌ كه‌م بكاته‌وه‌و پێش مێسی‌ بكه‌وێت چونكه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی‌ كه‌م ماوه‌ یارییه‌كان كۆتاییان بێت. 


PM:12:19:15/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری