‌ئه‌لیگری‌ به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس گۆرانكارییه‌كی‌ گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌دات

وێستگە سپۆرت-

ماسیملیانۆ ئه‌لیگری‌ ئیتاڵی‌ وراهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس ده‌یه‌وێت له‌ یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ تیپه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ ئه‌یاكس گۆڕانكاری‌ له‌ هێڵی‌ پێشه‌وه‌ی‌ تیپه‌كه‌یدا ئه‌نجام بدات . 

رۆژنامه‌ی‌ لاستامبای‌ ئیتاڵی‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌لیگری‌ راهێنه‌ری‌ یۆڤانتۆس ده‌یه‌وێت بۆ یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ تیپه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس له‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ پشت به‌ تواناكانی‌ مویس كینی‌ هێرشبه‌ری‌ لاوی‌ تیپه‌كه‌ی‌ ببه‌ستێت هاوشانی‌ رۆناڵدۆ . 

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌لیگری‌ ده‌یه‌وێت له‌ هێڵی‌ پێشه‌وه‌ پشت به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ رۆناڵدۆ وبێرناردسكی‌ ومویس كین ببه‌ستێت له‌ جێگه‌ی‌ مانزدۆكیج كه‌ به‌ره‌نگه‌ وه‌كو پێویست ئاماده‌یی یارییه‌كه‌ نه‌بێت . 


AM:11:12:15/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری