ڤیدیۆ.. باكو ئه‌لكاسێر سێ خاڵی ئاڵتونی بۆ دۆرتمۆند به‌ده‌ستهێنا
یانه‌ی بروسیادۆرتمۆند توانی له دوا خوله‌كاندا بردنه‌وه به‌رامبه‌ر فۆڵفسبۆرگ تۆماربكات به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 27ی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بروسیادۆرتمۆند رووبه‌رووی فۆڵفسبۆرگ بوه‌وه‌و یارییه‌كه‌ی به دووگۆڵی بێ وه‌ڵام لێ برده‌وه گۆڵه‌كانی له‌خوله‌كه‌كانی 91 و94 باكۆ ئه‌لكاسێر تۆماری كرد.
لای خۆشییه‌وه یانه‌ی بایرن میونخ رووبه‌رووی فرایبۆرگ بوه‌وه یارییه‌كه به یه‌كسانی و به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایهات .
به‌م ئه‌نجامانه یانه بروسیادۆرتمۆند خاڵه‌كانی بووه 63 خاڵ وله پله‌ی یه‌كه‌مدایه وبایرنیش خاوه‌نی 61 خاڵه وله پله‌ی دووه‌مدایه .
PM:07:37:30/03/2019