زیدان هاته ده‌نگ و ته‌واوی پڕوپاگه‌نده‌كانی ره‌تكرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ره‌نسی وراهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه‌باس له ر‌وشتنی مارسیلۆ وگاریس بێڵ ده‌كه‌ن له یانه‌كه‌یدا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێش یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هویسكا زیدان راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه‌وتی : بێگومان یارییه‌كی قورس ده‌بێت ویانه‌ی هویسكا یانه‌یه‌كی ئاسان نابێت.
زیدان وتیشی بێگومان مارسیلۆ وبێڵ دوو یاریزانی گرنگی تیپه‌كه‌مانن وئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له رۆشتنیان ده‌كه‌ن دوورن له راستییه‌وه‌و ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئێمه به‌رده‌وام ده‌بن.
له كۆتایشدا زیدان جه‌ختی كرده‌وه كه بۆ یارییه‌كه‌ی هویسكا ناڤاس گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی ده‌بێت به‌هۆی پێكانی كۆرتواوه.
PM:06:49:30/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3188
جار خوێنراوه‌ته‌وه