به‌رشه‌لۆنه بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به دوو یاریزانی یانه‌كه‌ی ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به هه‌ریه‌كه له جیسۆن مۆریلۆ وكیڤن پرینس بواتینگ ده‌دات .
رادیۆ كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه كارگێڕی به‌رشه‌لۆنه بڕیاری داوه كه گرێبه‌ستی هیچ كام له مۆریلۆ وبواتینگ ناكه‌ته گرێبه‌ستی همیشه وله كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌ستبه‌رداری تواناكانیان بێت .
رادیۆكه ئه‌وه‌شی باسكردووه كه هیچ كام له‌دوو یاریزانه له جێگه‌ی متمانه‌ی ڤالڤێردی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌دا نین .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له مانگی پێشوو به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیۆن یۆرۆ مۆریلۆ له ڤالێنسیاوه رویكرده یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌خواستن . هه‌رچی بواتینگ بوو له ساسۆلۆوه رویكرده یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه .
PM:12:37:30/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1912
جار خوێنراوه‌ته‌وه