‌فه‌رمی‌.. بایرن میونخ گرانترین گرێبه‌ستی‌ مێژووی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ یاریزانێكدا واژوو كرد

وێستگە سپۆرت-

به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخی‌ ئه‌ڵمانی‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ لوكاس هێرناندڤی‌ فه‌ره‌نسی‌ وبه‌رگریكاری‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید واژووكرد .

یانه‌ی‌ بایرن میونخ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن  بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ لوكاس هێرناندز له‌ سه‌ره‌تای‌ وه‌رزی‌ داهاتوووه‌ ده‌بێته‌ یاریزانی‌ یانه‌ باڤارییه‌كه‌ . 

ئه‌و پێگه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ گرێبه‌ستی‌ هێرناندز تا هاوینی‌ ساڵی‌ 2024 درێژه‌ی‌ ده‌بێت  وبه‌ بڕی‌ 80 ملیۆن یۆرۆ رێكه‌وتن كه‌ئه‌مه‌ش گرانترین گرێبه‌سته‌ له‌ مێژووی‌ یانه‌ باڤارییه‌كه‌دا.

له‌ لێدوانێكیشدا لوكاس هێرناندز وتی‌ ئه‌مرۆ رۆژێكی‌ زۆر جیاوازه‌ بۆ من ، بایرن میونخ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یانه‌كانی‌ جیهان . من شانازی‌ ئه‌كه‌م به‌ پۆشینی‌ درێسی‌ ئه‌و یانه‌یه‌وه‌ .


PM:08:06:27/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری