‌ڤیدیۆ..ئه‌رجه‌نتین بێ مێسی‌ له‌ مه‌غریبی‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین له‌ دووه‌م یاری‌ دۆستانه‌ی‌ خۆیدا توانی‌ به‌ گۆڵێكی‌ خاوێن له‌ مه‌غریب بباته‌وه‌ . 

له‌ یارییه‌كی‌ دۆستانه‌دا ئه‌رجه‌نتین بووه‌ میوانی‌ مه‌غریب بێ ئاماده‌بونی‌ مێسی‌ . تایمی‌ یه‌كه‌می‌ یارییه‌كه‌ بێ گۆڵ وبه‌خاوێنی‌ كۆتاییهات . نزیك بوو تایمی‌ دووه‌میش به‌ ئه‌نجامێكی‌ سپی‌ ته‌واو بێت .

به‌ڵام له‌ خوله‌كی‌ 83 ئه‌نخێل كۆریا تاكه‌ گۆڵی‌ سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ی‌ بۆ ئه‌رجه‌نتین تۆماركرد ویارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و تاكه‌ گۆڵه‌ كۆتایهات .


AM:12:00:27/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری