یۆڤانتۆس سوره له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی ریاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له امرسیلۆ وئیسكۆ ی یاریزانانی یانه‌ی شاهانه .
رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرت ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی یانه‌ی یۆڤانتۆس سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا گرێبه‌ست پێشكه‌شی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ریه له مارسیلۆ وئیسكۆ .
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌م دوو یاریزانه له ژێر سه‌رپه‌رشتی سۆلاری زۆر به كه‌می پشت به تواناكانیان ده‌به‌سترا ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی زیدان باروودۆخی ئه‌م دوو یاریزانه ڕوو له باش بونه.
له كۆتایشدا تۆتۆ سپۆرت باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه مارسیلۆ نزیكه له‌چون بۆ یۆڤانتۆس به‌ڵام ئیسكۆ ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌رده‌وام بێت له یانه‌ی شاهانه.
PM:11:01:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3104
جار خوێنراوه‌ته‌وه