مان یونایتد بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر رۆشتنی پۆگبا بۆ ریاڵ مه‌درید ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی دوا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی پۆگبا وچونی بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌دات .
پێگه‌ی ئیڤنینگ ستانداردی بریتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی مان یونایتد به‌هیچ جۆرێك ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری تواناكانی پۆگبا بن بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید وپارێزگاری له تواناكانی ده‌كه‌ن .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه كه كارگێڕی شه‌یتانه سوره‌كان هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی پۆگبا نوێ بكه‌نه‌وه .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له هاوینی ساڵی پێشووش یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی دا به‌ڵام كارگێری یانه‌كه‌ی ره‌تیانكرده‌وه ده‌ستبه‌ردار بن .
PM:08:01:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2656
جار خوێنراوه‌ته‌وه