زیدان داوای یاریزانێكی یۆڤانتۆس له پیرێز ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وراهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ڕازی بكات تا ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی یۆڤانتۆس واژووبكه‌ن .
رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه زیدان ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستێك پێشكه‌شی یانه‌ی یۆڤانتۆس بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی میرالیم پیانیچی بۆسنی و یاریزانی ناوه‌ندی خانمه پیره‌كه .
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكراشی كردووه كه پیرێز زیدانی سه‌رپشك كردووه له‌وه‌ی كه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی چ یاریزانێك ده‌كات ئه‌توانن گرێبه‌ستی پێشكه‌ش بكه‌ن .
له كۆتایشدا تۆتۆ سپۆرت جه‌ختده‌كاته‌وه كه یۆڤانتۆس به كه‌مترله 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌داری ئه‌و یاریزانه نابێت
PM:07:37:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2792
جار خوێنراوه‌ته‌وه