یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه له نیازێكی به‌رپرسانی تیپه‌كه‌یان زۆر توڕه‌ن
وێستگە سپۆرت-
یاریزانانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌نیازی فرۆشتنی ئۆمتیتی به‌رگریكاری یانه‌كه‌یان توڕه‌ن له لایه‌ن به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه .
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاشكرای كردووه كه ئه‌ستێره دیاره‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه توڕه‌و نیگه‌رانن له نیازی فرۆشتنی ئۆمتیتی به‌رگریكاری تیپه‌كه‌یان، به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه یانه‌ی مان یونایتد هه‌وڵًه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه به گه‌ڕخستووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دیلێختی هۆڵندی واژووبكات ، كه ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی یاریكردنی ئۆمتیتی كه‌مده‌كاته‌وه .
PM:03:12:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2376
جار خوێنراوه‌ته‌وه