چاوه‌ڕواننه‌كراو.. به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت ئه‌ستێره‌یه‌كی مان یونایتد بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی چاوی بڕیوه‌ته تواناكانی ماركۆس راشفۆردی ئینگلیزی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه چاودێری تواناكانی ماركۆس راشفۆردی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مان یونایتد ده‌كات و ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشكه‌ش بكات .
مۆندۆ ئاشكراشی كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه سه‌رسامن به توانا هونه‌رییه‌كانی ئه‌و یاریزانه وهاوكات خێراییه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌كه‌ی.
گرێبه‌ستی راشفۆرد له‌گه‌ڵ مان یونایتد له هاوینی 2020 كۆتایی دێت و تاكو ئێستا بۆنده‌كه‌ی نوێنه‌كردۆته‌وه .
AM:11:08:26/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2116
جار خوێنراوه‌ته‌وه