زیدان پێداگره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێك
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ره‌نسی وراهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پێداگره له‌سه‌ر گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ سادیۆ مانی سه‌نیگالی ویاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه زیدان راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی مانی له لیڤه‌رپوڵه‌وه بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا .
له ماوه‌ی رابردووش‌دا گۆڤاری فرانس فتبۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه زیدان له‌گه‌ڵ مانی گه‌یشتۆته رێكه‌وتنی زاره‌كی .
له كۆتایشدا ماركا ئاشكرای كردووه كه له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه پێشكه‌ش ده‌كات .
AM:10:54:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3508
جار خوێنراوه‌ته‌وه