به‌رشه‌لۆنه نزیكه له گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێكی به توانا
وێستگە سپۆرت-
زۆرێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لگێتی هۆڵندی و به‌رگریكار و كاپتنی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردار چركردۆته‌وه و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیش بۆ گواستنه‌وه‌ی نزیكترین یانه‌یه.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆی كه‌ته‌لۆنی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه پێس كۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت كۆتایی به گواستنه‌وه‌ی دی لگێت بهێنێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌م هه‌فته‌یه‌دا دووجار كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه هۆڵندییه‌كه ئه‌نجامداوه.
هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه سامیۆل ئۆمتیتی به‌هۆی پێكانه‌وه نا‌توانیت به به‌رده‌وام یاری بكات و هه‌رچی پێكێشه ته‌مه‌نی به‌ره‌و هه‌ڵكشانی زیاتر ده‌چێت.
جگه له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش یانه‌كانی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی و مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی دی لگێت به‌رده‌وامی هه‌یه و نایه‌ڵن یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به ئاسانی ئه‌و به‌رگریكاره لاوه بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه.
AM:09:32:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2752
جار خوێنراوه‌ته‌وه