چاوه‌ڕواننه‌كراو.. به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌یه به زه‌ره‌رێكی زۆر كۆتینهۆ بفرۆشێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌یی نیشانداوه كه نرخی فرۆشتنی فلیپ كۆتینهۆی به‌ڕازیلی كه‌مبكاته‌وه بۆ ئه‌و یانانه‌ی كه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن .
پێگه‌ی ئی ئێس پی ئێن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌ن نرخی فرۆشتنی كۆتینهۆ كه‌مبكه‌نه‌وه بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئه‌و یانانه‌ی كه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن .
كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م نرخه له كاتێكدایه كه تا ئێستا به‌رشه‌لۆنه هیچ گرێبه‌ستێكی فه‌رمی بۆ نه‌هاتووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه .
به‌مه‌ش پاش ته‌نها 14 مانگ له گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ كه به 142 ملیۆن یۆرۆ گواستیه‌وه ، ئێشتا ئاماده‌یه به زه‌ره‌رێكی زۆر بیفرۆشێت .
PM:03:11:24/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2164
جار خوێنراوه‌ته‌وه