ڤیدیۆ.. به مێسییه‌وه ئه‌رجه‌نتین به ڤه‌نزوێلا دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دووچاری شكستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو هات وبه سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به ڤه‌نزوێلا دۆڕا.
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له یاریگای میترۆپۆلیتانۆی تایبه‌ت به ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین رووبه‌رووی ڤه‌نزوێلا بوه‌وه وئه‌رجه‌نتین له‌م یارییه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای مۆندیاله‌وه تواناكانی مێسی بۆ گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێشبینییه‌كان ، ئه‌رجه‌نتین به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك دووچاری شكست هات .
گۆڵه‌كانی ڤه‌نزوێلا رۆندۆن ورۆمیلۆ ومارتینێز له خوله‌كه‌كانی شه‌ش و44 و76 تۆماریان كرد وتاكه گۆڵه‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتینش لاوتارۆ مارتینێز له خوله‌كی 59 تۆماری كرد .
یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌رامبه‌ر مه‌غریبه له رۆژی سێشه‌ممه .
AM:01:06:23/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2744
جار خوێنراوه‌ته‌وه