بایرن میونخ له‌گه‌ڵ یاریزانێكی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیسپانیا گه‌یشته رێكه‌وتن
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی گه‌یشتۆته رێكه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ لوكاس هێرناندزی فه‌ره‌نسی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی .
پێگه‌ی لی ده سپۆرتی فه‌ره‌نسی ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی گه‌یشتۆته رێكه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی لوكاس هێرناندزی فه‌ره‌نسی ویاریزانی ئه‌و یانه‌یه ئیسپانییه .
ئه‌و پێگه‌یه ئه‌وه‌شی باسكردووه كه بایرن میونخ به بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رگریكاره فه‌ره‌نسیه ئه‌نجامداوه وبۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز .
له كۆتایشدا پێگه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا به فه‌رمی لوكاس هێرناندز روده‌كاته بایرن میونخ.
AM:12:31:21/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4504
جار خوێنراوه‌ته‌وه