به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستێكی گه‌وره ئاماده ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی گرێبه‌ستێكی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌ی لوكا جۆڤییچی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی ئاماده ده‌كات .
رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی ئاشكرای كردووه كه كارگێری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌ن له پێناو گواستنه‌وه‌ی جۆڤیج بۆ یاریگای كامپنۆ بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بده‌نه یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت .
هه‌وڵی به‌رشه‌لۆنه بۆ گواستنه‌وه‌ی جۆڤیج له كاتێكدایه كه ئه‌و یاریزانه 21 ساڵه له وه‌رزی ئه‌مساڵی له 36 یاری یانه‌كه‌یدا له ته‌واوی پاڵه‌وانێتییه‌كان 22 گۆڵی تۆماركردووه‌و حه‌وت گۆڵیشی بۆ هاورێكانی دروست كردووه .
AM:12:20:21/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3660
جار خوێنراوه‌ته‌وه