پیرێز بایرن میونخ بێ هیوا دەكات
وێستگە سپۆرت-
فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید یانەی بایرن میونخ بێ هیوا دەكات ورەتیدەكاتەوە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا هیچ یاریزانێك بفرۆشن .
پێگەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید ئامادە نین بە هیچ جۆرێك لەگواستنەوەكانی هاوینەدا دەستبەرداری هیچ یاریزانێكی یانەكەیان بن .
ئەم هەواڵەش تەواو یانەی بایرن میونخ بێ هیوا دەكات بەوەی كە لە ماوەی رابردوودا ئارەزوویەكی زۆری هەبووە بۆ گواستنەوەی بێڵی وێڵزی و ئەستێرەی ئەو یانە ئیسپانییە .
PM:10:40:20/03/2019
ئهم بابهته 3404
جار خوێنراوهتهوه