چێڵسی یه‌كه‌م گرێبه‌ستی ریاڵ مه‌درید ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی چێڵسی یه‌كه‌مین گرێبه‌ستێكی فه‌رمی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ره‌تده‌كاته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیدن هازاردی به‌لجیكی ویاریزانی ئه‌و یانه ئینگلیزیه .
كه‌ناڵی لاسیكستای ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستێكی فه‌رمی به‌رامبه‌ر 84 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی یانه‌ی چێڵسی كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی هازارد . به‌ڵام راسته‌وخۆ به‌رپرسانی چێڵسی ره‌تیانكردۆته‌وه به‌و پاره‌یه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و یاریزانه بن .
یانه‌ی چێڵسی له 100 بۆ 120 ملیۆن یۆرۆ كه‌متر ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و یاریزانه نابێت .
PM:09:43:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1416
جار خوێنراوه‌ته‌وه