‌به‌ فه‌رمی‌ یوفا ده‌ستی‌ كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رۆناڵدۆ

وێستگە سپۆرت-

به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی ئه‌وروپا یوفا  ده‌ستی‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ كرد سه‌باره‌ت به‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس.

له‌ پێگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ یوفا ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ ده‌ستیان به‌ لیكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ دژی‌ رۆناڵدۆ پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ خراپ له‌به‌رده‌م هانده‌رانی‌ ئه‌تله‌تیكۆ ئاهه‌نگی‌ گێرا و ئه‌گه‌ری‌ زۆره‌ به‌ پێی ماده‌ی‌ 55 له‌ یاساكانی‌ تۆپی‌ پێ ئه‌و یاریزانه‌ سزا بدرێت .

یوفا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ دوابریار له‌سه‌ر سزادانی‌ رۆناڵدۆ ده‌ده‌ن . 


PM:02:43:18/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری