كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار بۆ نێو یاریگاكان ئاشكرا بوو
وێستگە سپۆرت-
نه‌یمار داسێلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو یاریگاكان ئاشكرا ده‌كات .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مارسیلیا نیمار له‌گه‌ڵ زوبی زاریتای به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی مارسیلیا دانیشتووه‌و گفتووگۆده‌كات .
سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌ركه‌وتووه نیمار به زوبی زاریتا ده‌ڵێت هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌رێته‌وه راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی و له ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی داهاتووشدا به‌شداری یارییه‌كان ده‌كاته‌وه .
PM:12:00:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1296
جار خوێنراوه‌ته‌وه