هه‌ڵوێستی كلوپ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی راهێنه‌رایه‌تی بایرن میونخ
وێستگە سپۆرت-
یۆرگن كلوپی ئه‌ڵمانی وراهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ قسه له‌سه‌ر راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بایرن میونخ ده‌كات.
له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی زه‌سه‌ن كلوپ ره‌تیكرده‌وه له كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵدا راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بایرن میونخ وه‌ربگرێت وتی ته‌واو رێزم بۆ قسه‌كانی پیكنپاوه‌ر هه‌یه به‌ڵام من له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ زۆر خۆشحاڵم وبه هیچ شێوه‌یه‌كیش ئاماده‌نیم راهێنه‌رایه‌تی یانه باڤارییه‌كه وه‌رگرم .
كلوپ وتیشی شتێكی زۆر خۆشه كه‌سایه‌تێكی گه‌وره‌ی وه‌كو پیكنپاوه‌ر داوایه‌كی له‌و جۆره‌ت لێبكات وهه‌روه‌ها یانه‌یه‌كی به‌هێزی وه‌كو بایرن میونخ گرنگیت پێ‌بدا .
ئه‌م لێدوانه‌ی كلوپ له كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا پیكنپاوه‌ر حه‌زی خۆی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی كلوپ و راهێنه‌رایه‌تی بایرن میونخ راگه‌یاندبوو .
AM:11:23:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 988
جار خوێنراوه‌ته‌وه