ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه به هاتریكی مێسی له بیتسی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی سه‌ركردایه‌تی به‌رشه‌لۆنه‌ی كرد بۆ بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر یانه‌ی ریاڵ بیتسدا .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 28ی خولی ئیسپانیدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بووه میوانی ریاڵ بیتسی كرد .
یارییه‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌سودی بلۆگرانا كۆتایهات . گۆڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه سێیان مێسی كردی له خوله‌كه‌كانی 18 و47 و85 گۆڵه‌كه‌ی تریش سوارێز له‌خوله‌كی 63 تۆماری كرد . تاكه گۆڵه‌كه‌ی بیتسیش له‌خوله‌كی 82 مۆرۆن تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه بووه 66 خاڵ و به جیاوازی ده خاڵ له پێش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه‌یه .
AM:12:58:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1812
جار خوێنراوه‌ته‌وه