ڤیدیۆ.. ئینته‌رمیلان دێربی توڕه‌يی له ئه‌ی سی میلان برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئینته‌رمیلان یاری دێربی میلانۆی له ئه‌ی سی میلان برده‌وه‌و سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستهێنا .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 28ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له یاریگای خۆی میوانداری ئینته‌رمیلانی كرد .
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی یارییه‌كه وله‌خوله‌كی سێ فیچینۆ گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ئینته‌ر تۆماركرد . تایمی یه‌كه‌م به‌و تاكه گۆڵه كۆتاییهات .
له‌تایمی دووه‌مداو له‌خوله‌كی 51 ستیڤان دی فری گۆڵی دوه‌می بۆ ئینته‌ر تۆماركرد ، به‌ڵام دوای شه‌ش خوله‌ك باكایۆكۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ میلان كه‌مكرده‌وه . له‌خوله‌كی 67 لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی سێیه‌می بۆ ئینته‌ر زیادكرد ، به‌ڵام له‌خوله‌كی 71 موساشیۆ گۆڵی دووه‌می بۆ میلان تۆماركرد و جیاوازییه‌كه‌ی بۆ گۆڵێك كه‌مكرده‌وه . به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه‌و یارییه‌كه له‌سودی ئینته‌ر كۆتایهات .
AM:12:34:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1044
جار خوێنراوه‌ته‌وه